سۆران فێنکترینە

پلەکانی گەرما بە نزمی دەمێننەوە

964+

توانا نەقی

بەشی پێشبینی کەش و هەوای وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی ئەمڕۆی سبەینێی بڵاوکردەوە و پەکانی گەرما بەنزمی دەمێننەوە و شەپۆلی بەرزی گەرما جارێ بەڕێوە نییە.

گەرمیان بە 45 پلە و ئیدارەی سۆران بە 37 پلە بەرزترین و نزمترین پلەکانی گەرمایان تیادا تۆمار کراوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 11.7.2023
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت لە گەڵ هەندێک پەڵەهەور .
پلەکانی گەرما / کەمێک نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو جگە لە ناوچەکانى باکورى هەرێم کە بە یەک پلە نزم دەبێتەوە.
خێراى با / 15 – 25 کم/س
ئاراستەی با / باکورى ڕۆژهەڵات
مەوداى بینین / 9 – 10کم دەبێت

کەشی پێشبینیکراو بۆ سبەی چوار شەممە 12.7.2023
کەش ئاسمان ساماڵ دەبێت.
پلەکانی گەرما / بەرز دەبێتەوە بە (1 تا 2) لە تۆمارکراوی ئەمڕۆ.
خێراى با / 10 – 15 کم/س دەبێت
مەوداى بینین / 9 – 10 کم .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 41 سیلیزی
سلێمانی : 39 سیلیزی
دهۆک : 39 سیلیزی
کەرکوک : 44 سیلیزی
هەڵەبجە : 41 سیلیزی
زاخۆ : 41 سیلیزی
سۆران :37 سیلیزی
گەرمیان : 45 سیلیزی