بۆ پاراستنیان لە نەخۆشی قەدی 1200 نەمام بۆیە کرا
964+
محەمەد عومەر
لە گوندی خرپانەی سەر بە ناحیەی بیارە لە هەڵەبجە بۆ پاراستنی قەدی دارەکان لە شەپۆلی پلەکانی گەرما 1200 دار لە گوندی خەرپانی سەربە ناحیەی بیارە بۆیە کران.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 6.7.2023، بەهاوکاری فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە کۆمەڵەی کوردستانێکی سەوز قەدی هەزار و 200 نەمامی گوندی خرپانەی سەر بە ناحیەی بیارە بە مەبەستی پاراستنیان لە نەخۆشی قەدی دارەکە و بەرزبونەوە و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما.
مەنزەر عەلی، ئەندامی دەستەی باڵای کۆمەڵەی کوردستانی سەوز بە 964 راگەیاند، هەموو درەختێک لەسەرەتایی چاندنی وەکو نەمام پێویستی بە پەروەردەکردن و خزمەتکردن و ئاودێریکردن هەیە، گرنگی ئەم بۆیە کردنە بۆ نەمامەکان لەوەدایە کەدەیان پارێزێت لە مێروو، بەکتریا و تیشکی گەرما و سەرمای زستان.
روونیشیکردەوە، جۆری ئەو بۆیەی بەکاردێت بۆ نەمامەکان جیاوازە لەگەڵ بۆیەی بازاڕ.