پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە

964+

توانا نەقی

بە پێی پێشبینییەكانی كەشوهەوا ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێک پەڵەهەور و بوونی تۆزێکی سوک لە کاتەکانی ئێوارەدا.

بەشی پێشبینيی وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم بڵاویکردەوە، پلەکانی گەرما لە چاو رۆژانی پێشوودا کەمێک بەرزتر دەبنەوە، جگە لە ناوچەکانی باکووری هەرێم کە پلەیەک دادەبەزێت

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ شەممە 1.7.2023
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت لە گەڵ هەندێک پەڵەهەور و ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆزێکى سوک لە کاتەکانى ئێوارەدا .
پلەکانی گەرما / کەمێک بەرزدەبێتەوە لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو، جگە لە ناوچەکانى باکورى هەرێم کە بە یەک پلە نزم دەبێتەوە.
خێرایى با / 15 – 20 کم/س
ئاراستەی با / باکورى رۆژهەڵات
مەوداى بینین / 9 -10کم دەبێت

سبەی یەکشەممە 2.7.2023
کەش / ئاسمان ساماڵ دەبێت.
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو.
خێرایى با / 10 – 15 کم/س دەبێت
مەوداى بینین / 9 – 10 کم .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 41
سلێمانی : 39
دهۆک : 38
کەرکوک : 43
هەڵەبجە : 41
زاخۆ : 41
سۆران :39
گەرمیان : 45