دوو جوتیار ئاگریان لە دەغڵودانی یەکتری بەردا

964+

زەید کۆچەر- دهۆک

دوو جوتیاری قەزای ئاکرێ کە رووبەرێکی زۆر گەنمیان چاندووە لە سنوورەکە بەهۆی کێشەی نێوانیانەوە ئاگریان لە گەنم و زەوی یەکتری بەردا و زیانی زیاتر لە 30 ملیون دیناریان بەرکەوتووە.

ئیبراهیم فەریق، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی ئاکرێ بە 964ی راگەیاند، “دوای لێکۆڵینەوەکانمان بۆمان دەرکەوت دووجوتیار بەهۆی کێشەیەکی نێوانیانەوە کارەساتیان دروستکردووە و دەغڵودانی یەکتریان سوتاندووە”.

وتیشی، دوای ئەوەی یەکێک لە جوتیارەکان ئاگای لە دەغڵودانەکەی نەماوە جوتیارەکەی تر ئاگری لە زەوییەکان بەرداوە و زیاتر لە 30 دۆنم زەوی سووتاوە.

دەشڵێت، زیانەکان بەهۆی ئاگرەکەوە بە زیاتر لە 35 ملیۆن دینار دەخەملێنرێن، ئێستاش خاوەن زەوییەکە ئەوانی ئاگادار کردووەتەوە، بەڵام سکاڵای تۆمار نەکردووە .

پێداچوونەوە: توانا نەقی