ده‌ڤه‌رى بیتوێن نیشتمانى له‌قله‌قه‌كان

964+

مه‌جید بیتوێنی – راپه‌ڕین

زیاتر له‌ 70 ساڵه‌، له‌قله‌قه‌كان تاوه‌ره‌كانى كاره‌باى ده‌ڤه‌رى بیتوێنیان كردۆته‌ نیشتمانی هه‌میشه‌یی  خۆیان، له‌ ئێستا ژمارەی هیلانەکانیان بۆ 140 دانه زیادیكردووه‌ و به‌سه‌ر ته‌واوى ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌دا ده‌ڕوانن.

مام مه‌ولود ده‌ڵێت، له‌قله‌قه‌كان ژن و ژنخوازیش ئه‌نجام ده‌ده‌ن و خواردنیشیان بریتیه‌ له‌ ماسی و مار و بۆق كه‌ گوندى كانیمارانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ش بۆ بوونى ژماره‌یه‌كی زۆرى كار به‌ناوبانگه‌ .

هه‌ركه‌سێك سه‌ردانى دەڤەری راپەڕین بكات، له‌ ده‌روازه‌كه‌یدا له‌قله‌قه‌كان ده‌بینێت.