گەرمیان
شۆفێرێک کەوتە ژێر تراکتۆرەکەى و گیانى لەدەستدا
964+
میلاد جەلال- گەرمیان
پیاوێکى تەمەن 60 ساڵ لە گوندێکى سنوورى گەرمیان، کەوتە ژێر تراکتۆرەکەی و گیانى لەدەستدا.
سۆران حەمەغەریب، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە 964ـى وت،”ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، لە گوندی مێوەکەى سەروو لە قەزای رزگاری، جوتیارێک کە شۆفێری تراکتۆر بووە، تراکتۆرەکەى وەرگەڕاوە و کەوتووەتە ژێرەوە و گیانى لەدەستداوە”.
وەک باسى دەکات، جوتیارەکە سەرقاڵى جوتکردن بووە لە زەوییەکەى و بەڵام تراکتۆرەکەى وەرگەڕاوە و کەوتووەتە ژێرەوە.
جوتیارەکە تەمەنى 60 ساڵە، بە وتەى سۆران حەمەغەریب، تەرمەکەى لە پزیشکى دادى کەرە و پۆلیس پەڕاوى لێکۆڵینەوەى بۆ کردووەتەوە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح