بەشێک لە شەقامەکانی هەولێری پایتەخت شۆردران و خاوێن کرانەوە - وێنە؛ بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری ژینگەپارێزی هەولێر
رەشەبا و تۆز و خۆڵ پیسی کردبوون
بەشێک لە شەقامەکانی هەولێری پایتەخت شۆردران و خاوێن کرانەوە
شۆڕش قادری
پاییز نزیکە و ئیدی رەشەبا و تۆز و خۆڵ بەرەوپیرمان دێ، هەر بەو هۆیەشەوە یەک دوو رۆژە بەشێک لە شەقامەکانی هەولێری پایتەخت پیس بوون، ئەمڕۆ ژینگەپارێزە ماندوونەناسەکان کەوتنەخۆ و بەشێکیان پوخت و خاوێن کردنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری ژینگەپارێزی هەولێر چەند وێنەیەکی کارکردنی تیمەکانیانی داناوە و نووسیویەتی، ئەمرۆ بەیانی زوو بەسەرپەرشتی لێژنەکانمان، هەڵمەتێکی خاوێنکردنەوەی تەواوی شەقامە سەرەکییەکان و بازار و کۆلانەکان لە رێگەی ئامێری گسکدانی شەقام و هێزی مرۆیی ژینگەپارێزانمان، بە گشتی ئەنجامدرا و بەشێکی زۆری شەقامەکان شۆردران.
لەگەڵ ئەوەشدا هەڵمەتێکی دیکەی خاوێنکردنەوە و شۆردنی شەقامەکانی ناو بازار ئەنجامدراوە و هەر هەموویان پوخت و خاوێن کراونەتەوە و شۆردراون.