"زانکۆکان پێویستیان پێمانە"
سێ یەکەمەکانی گەرمیان گردبوونەوە و دامەزراندن بە مافی خۆیان دەزانن
964+
میلاد جەلال
ئەمڕۆ سێ یەکەمەکانی دەرچووی زانکۆ و پەیمانگاکان لە ئیدارەی گەرمیان گردبوونەوەیەکیان ئەنجامداو داوایان کرد دابمەزرێن.
ئەحمەد شەھاب، یەکێکە لەو دەرچوانە بە 964ى وت، نزیکەی نۆ ساڵە خوێندنمان تەواوکردووە و چاوەڕێی دامەزراندنن بەڵام تاوەکو ئێستا هیچیان بۆ نەکراوە، لەکاتێکدا “زانکۆکان پێویستیان بە توانای یەکەمەکانە”.
سومەیە عیساش کە یەکەمی سەر بەشەکەی خۆیەتی بە 964ى وت “ئەو حەز و توانایەی بۆ بەشەکەی خۆم ھەمبوو، ئێستا لەگۆڕنراوە و شەش ساڵە خوێندنم تەواوکردووە و بێ ھیوا بووین”.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن