بەهۆی کێشەی کارەباوەیە

ئەمڕۆ هەشت گەڕەکی کەلار بێ‌ ئاو دەبن

هەژان هادی

بەهۆی کێشەی کارەباوە، ئەمڕۆ هەشت گەڕەکی قەزای کەلار لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان ئاوییان بۆ دابەش ناکرێت.

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کەلار ئاگاداری دانیشتوانی هەشت گەڕەکی کەلار دەکاتەوە کە، ئەمڕۆ ئاوییان بۆ دابەش ناکرێت بەهۆی کێشەی کارەبا لە بۆردی ماتۆڕی ( kw 1000 ) لە پاڵاوگەی ئاوی کەلار دوو.

وەک بەڕێوەبەرایەتییەکەی ئاوی کەلار باسی لێوە دەکات، گەڕەکەکانی (خەبات، شارەوانی، شارەوانی یەک، راپەڕین، مامۆستایان، فەرمانبەران، شەهیدان جادەی شقارتەکە، تەجاوزەکان پشت شارەوانی) ئەمڕۆ ئاوییان بۆ دابەش ناکرێت.