"هاوبەش هەیە ملیارێک دیناری بۆ هاتووەتەوە"

كارەبای سلێمانی بڕی خەرجی كارەبا بۆ مانگی کانوونی دووەم ئاشكرا دەكات

964+

فەرهاد حەسەن

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی دەڵێت، 93%ـی هاوبەشانی کارەبا لەناو شاری سلێمانی و  دەوربەری و قەزاکانی چوارتا، ماوەت، قەرەداغ، ناحیەی عەربەت و دەوربەری بۆ مانگی کانوونی دووەم لەنێوان هەزار  دینار بۆ 100 هەزاریان بۆ هاتوەتەوە و دەشڵێت “هەندێک هاوبەش بڕی پارەی زۆری بۆ هاتوەتەوە کە لە سەرو ملیۆن دینار بۆ ملیارێک دینارە.

كارەبای سلێمانی، ئەمڕۆ هەینی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەپێی ئامارەکانی  کاروباری فرۆشتنی وزە لە سنوری بەڕێوەبەرایەتییەکانی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی رۆژهەڵات و رۆژئاوادا کە 362 هەزار و 745  هاوبەشی كارەبایان  لە پۆلەكانی ماڵان، بازرگانی، میری، پیشەسازی و كشتوكاڵ هەیە.

ئاماژەی بەوەشكرد، بڕی خەرجی کارەبایان بۆ مانگی کانونی دووەمی ئەمساڵ لە ماوەی نێوان 20.12.2025 تاوەکو 20.1.2026 بڕی ئەو پارەیەی كە بۆ هاوڵاتییان چووە  93% کۆی هاوبەشەکان لە نێوان (هەزار دینار بۆ  100 هەزار  دیناریان) بۆ هاتوەتەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، هەندێک هاوبەش بڕی پارەی زۆری بۆ هاتوەتەوە کە لە سەروو ملیۆن دینار بۆ ملیار دینارە، ئەو شوێنانە کارگە گەورەکانی ئاسن و چیمەنتۆ  و پیشەسازیی و بازگانییە مۆڵە گەورەکانن.

كۆتاییەكانی ساڵی 2024 بوو، کاتێک “پڕۆژه‌ی رووناكی” لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە راگەیەندرا، به‌ مه‌به‌ستی گه‌یاندنی كاره‌بای 24 كاتژمێری بۆ سه‌رجه‌م ماڵ و شوێنه‌ بازرگانییه‌كان و بەگوێرەی بەرپرسانی پڕۆژەكەش 70%ـی هەرێمی كوردستان خاوەنی كارەبای 24 كاتژمێرین، بەڵام زیادبونی نرخی كارەباكە لەم دواییانە ناڕەزایەتی و نیگەرانی هاوڵاتیانی لێكەوتەوە.

‌ 80%ـی هاوڵاتیانى هه‌ڵه‌بجه بۆ مانگى 9 كه‌متر له‌ 15 ه...

‌ 80%ـی هاوڵاتیانى هه‌ڵه‌بجه بۆ مانگى 9 كه‌متر له‌ 15 هه‌زار دیناریان بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌