بەرەبەیانە و خەڵک لەوێن

خۆپێشاندانی بەردەم كونسڵخانەی ئەمریكا هەروا دێ و فراوان دەبێت

964+

ئەحمەد شەمزین

هاوڵاتیانی كورد لە هەولێر و لە هەموو پارچەكان لە بەردەم كونسڵخانەی ئەمریكا  لە هەولێر گردبوونەتەوە و هەروا دێ و ژمارەی بەشداربووان زیاد دەبێت.
ژمارەیەكی زۆری گەنج بە گەرموگوڕی لەو شەوە ساردەی هەولێر لە بەردەم كونسڵخانەكەن و بۆ پشتگیری لە خوشك و براكانیان لە رۆژئاوای كوردستان، داوا دەكەن ئەمریكا قسەی هەبێ و وەڵامیان بداتەوە، كە داوای پاراستنی هاوڵاتیانی كورد دەكەن لە رۆژئاوا.

گەنجێكی خەڵكی هەولێر بە 964ی وت، كەس ناتوانێت كورد بسڕێتەوە و كەس پێی نەكراوە، بە هەموو تواناشمان پشتگیری رۆژئاوای كوردستان دەكەین.

هاوڵاتییەكی دیكەش، كە كوردی رۆژئاوایە و لە گردبوونەوەكە بەشدارە، دەڵێت، كوردی هەموو پارچەكان برانە و فەرقیان نییە، كەسیش ناتوانێت كورد لە ناو ببات.

خۆپێشاندانی هاوڵاتیانی كوردستان ئەمشەو لە هەموو شار و قەزا و ناحیەكانی كوردستان دەستیپێكردووە و داوا دەكەن بەرگری لە رۆژئاوای كوردستان بكرێت و دژی هێرشی هێزەكانی سەر بە حكومەتی سوریا بوەستنەوە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

هوتافلێدان بۆ پشتگیریی رۆژئاوا لە بەردەم کونسوڵخانەی ...

هوتافلێدان بۆ پشتگیریی رۆژئاوا لە بەردەم کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر بەردەوامە