"نەیانزانیوە مەسیحیم"
مامۆستا ئەهوەنەکە بیرەوەری و بەدواداچوونەکانی بڵاوکردەوە
964+
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
مامۆستا لەتیف پۆڵس، کە ساڵانێکی زۆر لە سلێمانی خزمەتی بە منداڵانی کورد کردووە و ماڵ و بیروباوەڕی ئاینی خۆی لە خەڵکی خانەخوێی سلێمانی جیا نەکردووەتەوە، کتێبێکی لەباری بیرەوەری و بەدواداچوونەکانی بوونی مەسیحییەکان لە سلێمانی بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ شەممە 10.1.2026، لە هوتێل رامادا لە سلێمانی مەراسیمی بڵاوکردنەوەی بۆ رێکخستن و خەڵک لەوێ بوون تا نوسخەیەک لە کتێبەکە وەربگرن.
مامۆستا لەتیف پۆلس ئەوەی بە پەیامنێری 964 وت، مەبەستی بووە لە رێگەی ئەو کتێبەوە مێژووی بەشێکی لە ژیاری مەسیحییەکان لە سلێمانی و رۆڵیان لە بنیادنانی شارەکە هەبووە بگێڕێتەوە، بە تایبەت ژمارەیەک خێزان لە بناری گۆیژە و هەندێکی دیکەیان لە سابونکەران ژیاون.
ئەو وەک باسی دەکات، ویسوویەتی ئەو یادەوەرییانەی هەیە نەفەوتێ بەڵکو پێکەوەژیانەکەی خستووەتە دووتێی کتێبێکەوە، مامۆستا لەتیف کە ماوەی 43 ساڵ خزمەتی مامۆستای کردووە وتی، لە زۆربەری مەکتەبەکان نەیانزانیوە مەسیحیم، هەمان هەڵسوکەوتی خەڵکی گشتیم کردووە و ئێستاش قوتابییەکان دەمبیننەوە دەڵێن، زۆر یارمەتی ئێمەت داوە.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا