نووسینگەی پاسپۆرتی چەمچەماڵ - وێنە: پەیجی نووسینگەکە لە فەیسبووک
لافاو پەکی خستووە
تازە بۆ ساڵی نوێ پاسپۆرتی چەمچەماڵ کارەکانی دەستپێدەکاتەوە
964+
ئەحمەد مستەفا
باران بارینی دوو ر ۆژی رابردوو باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی چەمچەماڵی زیان پێگەیاندووە، بەرێوەبەری پاسپۆرتی گشتیی سلێمانی دەڵێ، بەهۆیەوە كارەكانی نووسینگەکە لەگەڵ بەغداد راگیراوە.
پاسپۆڕتی سلێمانی ژمارەیەک نوسینگەی لە قەزاکان کردووەتەوە، یەکێک لەو ناوچانە چەمچەماڵە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 11.12.2025، سالار عەبدوڵا، بەڕێوەبەری گشتی پاسپۆرتی سلێمانی بە نوێنەری کەناڵەکانی رایگەیاندنی وت، بەهۆی باران بارینی دوو رۆژی رابردوو باڵەخانەی نووسینگەی پاسپۆرتی چەمچەماڵ زیانێكی زۆری پێگەشتووە و بەهۆیەوە كارەكانی لەگەڵ بەغداد راگیراوە.
ئێستا وەك بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی ئامادەن هەموو هاوكارییەكی هاوڵاتییانی سنوری چەمچەماڵ بكەن بۆ رایكردنی كارەكانیان، سالار عەبدوڵا وای وت و دەشڵێت، دەستپێكردنەوەی كارەكانی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی چەمچەماڵ بە زوویی تەواو نابێت و پێدەچێت وادەی كاركردنیان بكەوێتە ساڵی نوێ.
بەرەبەیانی رۆژی 9.12.2025، بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ بەشێكی زۆری باڵەخانەی نووسینگەی پاسپۆڕتی چەمچەماڵ ئاوی تێچوو، ئەوە جگە لە ژمارەیەک فەرمانگەی دیکەی قەزاکە و زیانی زۆریان پێگەیشت.