کۆبوونەوە

ئەنجومەنی دادوەری پاڵپشتی هیچ کەسێک بۆ سەرۆک وەزیرانی داهاتوو ناکات

964+
ئەحمەد مستەفا

ئەنجومەنی دادوەری عێراق بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی داهاتوو دەڵێ، کە هیچ پاڵپشتی و پشتیوانییەک بۆ هیچ کەسایەتییەک نییە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیرانی داهاتوو.

ئەنجوومەنەکە لەڕاگەیەنراوێکدا کە 964 بینوویەتی دەڵێت، ئەنجوومەنی باڵای دادوەری پانزدەهەمین دانیشتنی خۆی بە سەرۆکایەتی سەرۆکی دادگای پێداچوونەوەی فیدراڵی، دادوەر فایەق زێدان گرێدا.

لە دانیشتنەکەدا جگە لە پرسە و یادکردنەوە بۆ دادوەری خانەنشین “یونس شەلاکە مەزعەل” کە کۆچی دوایی کردووە، هەروەها پلەی ژمارەیەک لە دادوەران و ئەندامانی داواکاری گشتی بەرز کراوەتەوە.

بەپێی راگەیەنراوەکە، سەرۆکی ئەنجومەنەکە باسی لە ڕۆڵی دەسەڵاتی دادوەری لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان لە وادەی دەستووریی خۆیدا کرد، و ستایشی ئەدای نایابی جێگرانی سەرۆکی دادگای پێداچوونەوەی فیدراڵی، دادوەر کازم عەباس و دادوەر حەسەن فوئاد و هاوکارە دادوەرەکانیانی کردووەکە ئەندامی دەستەی پێداچوونەوەی تایبەتمەندن بە بینینی تانەکان لە بڕیارەکانی دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەری، هەروەها دەستەی دادوەریی تایبەتمەند بە بینینی ئەو تانانەی لەسەر بڕیارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان هاتوون.

هەروەها ئەنجومەنەکە بەپێی ڕاگەیەنراوەکە جەختی لە داواکاریی پێشووی بۆ پارت و هێزە سیاسییەکان کردەوە بۆ ڕێزگرتن لە کاتە دەستوورییەکان بۆ پێکهێنانی هەردوو دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردن و جەختیشی کردەوە لەسەر ڕەتکردنەوەی تێوەگلاندنی ناوی دەسەڵاتی دادوەری وەک دامەزراوە یان وەک کەس لە گفتوگۆ تایبەتەکانی دیاریکردنی سەرۆکانی هەردوو دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردن، بەتایبەتیش دیاریکردنی سەرۆک وەزیرانی داهاتوو.

ئەنجوومەنەکە دووپاتی دەکاتەوە کە هیچ جۆرە پشتیوانی، پاڵپشتی، یان ڕایەکی نییە سەبارەت بە هیچ کەسایەتییەکی دادوەری، جێبەجێکردن، یان سیاسی بۆ وەرگرتنی ئەم پۆستە، چونکە ئەوە بابەتێکی تایبەتە بە پارتە سیاسییەکان و پەیوەندی بە دەسەڵاتی دادوەرییەوە نییە.

سودانی و بافڵ تاڵەبانی لە بەغدا کۆبوونەوە

سودانی و بافڵ تاڵەبانی لە بەغدا کۆبوونەوە