زگزاگى بە ئۆتۆمبێلەکەى کردووە
شۆفێرێکی سەرکێش لە هەڵەبجە دەستگیرکرا
964+
وریا فەتاح
شۆفێرێکى سەرکێش لە شەقامێکى هەڵەبجە ویستى پۆز لێبدات و زگزاگى بە ئۆتۆمبێلەکەى دەکرد، بەڵام خۆى کێشا بە شۆستەى شەقامەکە و هەر ئەوەشنا پۆلیس دەستگیرى کرد.
دیمەنى سەرکێشى ئەو شۆفێرە ڤیدیۆ کرا و ناڕەزایەتى خەڵکى لێکەوتەوە، بۆیە پۆلیس نەیکردە نامەردى دانەنیش تا دەستگیریان نەکرد.
وەک ئەوەى پۆلیسى هەڵەبجە بڵاوى کردووەتەوە، شۆفێرەکە تەمەنى 25 ساڵە و بە بڕیارى دادوەر دەستگیرکراوە و لێپێچینەوەشى لەگەڵ دەکرێت.
داواش لە شۆفێران دەکات، خۆیان بەدوور بگرن لەم جۆرە کارانە، ئەگینا بە دەردى ئەو شۆفێرەیان دەبەن و هەرچى وا بکات، دەستگیرى دەکەن.