لۆگۆی پۆلیسی گەرمیان
لە گەڕەکی کەلاری کۆن
سێ رۆژە گەنجێک لە ماڵ دەرچووە و نەگەڕاوەتەوە
964+
توانا نەقی
ماوەی سێ رۆژە گەنجکی گەڕەکی کەلاری کۆن کە ئۆتۆمبێلێکی بێ سەرەتای پێبوە لە ماڵ دەرچووە و نەگەڕاوەتەوە بۆیە پۆلیس داوا لە هاوڵاتیان دەکات ئەگەر سۆراغێکی زانرا ئاگاداریان بکەنەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردەوە، ئەو گەنجە ناوی ئەمیر ئەکرەم ئەلیاس بابەیە و دانێشتووی گەرەکی کەلاری کۆنە و کەسوکارەی پۆلیسیان ئاگادار کردووەتەوە سێ رۆژە بێ سۆراغە.
ئاماژە بەوەشکراوە، گەنجەکە لە دایکبووی 1995ـە و پیشەی کاسبەو ئۆتۆمبێلێکی شاهینەی رەنگ نیلی پێیە و جلوبەرگەکەی بەریشی رەنگی رەشە.
لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی کەلار پۆلیس لەسەر دیارنەمانی ناوبراو دەستی بەلێکۆڵینەوە کردووە و داوا لەهاوڵاتیانیش دەکەن هەرکەس زانیاری لەسەر ناوبراو هەیە لەڕێگەی ژمارە 104ـەوە پۆلیس ئاگاداربکاتەوە.