ویستوویانە باڵندەی قوش راوبکەن

لە سنووری قادرکەرەم سێ راوچی دەستگیر کران 

964+

توانا نەقی

ناوبەناوێک راوچی باڵندە و ئاژەڵی کێوی دەستگیر دەکرێت کەچی هەر لەملاولا وازناهێنن و بەردەوامن ئەوەتا لە سنووری قادرکەرەم سێ راوجی باڵندە دەستگیر کراون.

ئەمڕپ پێنجشەممە، پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان بڵاویکردەوە، دوێنێ ئێوارە مەفرەزەیەکی بنکەی قادرکەرەم سەر بە شی پۆلیسی دارستان وژینگەی قەرەهەنجیر لە سنوری گوندی باوە توانیویانە سێ ەاوچی دەستگیر بکەن کە خەریکی راوی (قوش ) بوون بە نایاسایی.

ئاماژە بەوەشکراوە،  دەستگیراوە بەسەر کەلوپەل و کەرەستەکانیاندا  و ئێستا پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە بەمەبەستی لێپرسینەوەی یاسایی و لە ئێستادا راگیراون.

لەسەر راوی باڵندەی کێوی هاوڵاتیەک دەستگیرکرا

لەسەر راوی باڵندەی کێوی هاوڵاتیەک دەستگیرکرا