ژنە كاندیدێک بۆ 964:

“ژن بۆ 150 هاندەری ریال مەدرید دەهێنم”

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

ژنە كاندیدی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە پارێزگای سەڵاحەدین مەروە حامید ئەلعیساوی، بەڵێن دەدات پرۆسەی هاوسەرگیری بۆ 150 گەنجی هاندەری ریال مەدرید ئەنجام بدات، ئەگەر سەركەوتن بەدەست بهێنێت.

مەروە بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای بەرهەمهێنانی دانەوێڵەیە و ژنێكی كەشخەیە، هاندەرێكی سەرسەختی ریال مەدریدە و خۆی بۆ هەڵبژاردنی ئەمجارە كاندید كردووە.

مەروە ئەلعیساوی لە ڤیدیۆیەکدا کە 964 بینویەتی، دەڵێت، رقم لە هاندەرانی بارسێلۆنا نییە، بەڵام ئینتیمام بۆ ریال مەدرید هەیە.

مەروە حامید ئەلعیساوی دەڵێت، ئەگەر دەربچم بۆ پەرلەمان هاوكاری و خزمەتی هەموو لایەك دەكات، بەڵام دیاری و پاداشت پێشكەش بە هاندەرانی ریال مەدرید دەكات.

بەڵێنی ئەوەش بە هاندەرانی ریال مەدرید دەكات، كە ژن بۆ 150 گەنجیان دەهێنێت.

مەروە دوو رۆژ لەمەوبەریش پۆستێكی لە فەیسبووكی خۆی كرد و نووسیبووی، “ئەگەر هاندەری بارسێلۆنای دەنگم پێمەدە”.

"ئەگەر هاندەری بارسێلۆنای دەنگم پێمەدە"