خوێندنه‌وه‌ى كتێب به‌شێكى خوله‌كانه
زیندانییانی گرتووخانەی حله خولێكی راهێنانی بواری ئەدەبیان بۆ ده‌كرێته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وەزارەتی دادى عێراق ده‌ڵێت، دەستپیان به ئه‌نجامدانى خولەکانی راهێنانی بواری ئەدەبی بۆ زیندانییانی گرتووخانەی ناوەندی حله كردووه و ده‌یانه‌وێت ژینگەیەکی چاکسازیی یەکگرتوو لەناو بەشەکانی گرتووخانەدا دابین بكه‌ن.
به‌پیچی راگیه‌ندراوێكی ئه‌م وه‌زاره‌ته كه ئاژانسی هەواڵی عێراق بڵاویكردووه‌ته‌وه، لە چوارچێوەی گرنگیپێدانی وەزارەتى داد بۆ دابینکردنی ژینگەیەکی چاکسازیی یەکگرتوو لەناو بەشەکانی گرتووخانەدا، گرتووخانەی ناوەندی حله خولی راهێنانی تایبەتی لە بواری ئەدەبی بۆ زیندانییەکان دەستپێکرد.
سەجاد عەبد عەلی حوسێنی، بەڕێوەبەری گرتووخانەکە ده‌ڵێت، له‌ناو خوله‌كانى خولی تایبه‌ت به خوێندنه‌وه کتێبی کراوەتەوە ئه‌ویش دوای تەرخانکردنی شوێنێکی شایستە و گونجاو، کە دەرفەت دەدات بە زیندانییەکان بۆ خوێندنەوە.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، دەستپێکردنی ئەم خولانە بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشی شیاندنه‌وه و راهێنانه، بۆ جێبەجێکردنی پلانی بەڕێوەبەرایەتی چاکسازیی عێراقی بۆ دووبارە شیاوکردنەوەی زیندانییەکان و دابینکردنی ئەو شارەزاییە پێویستانە بۆیان، تاوەکو بە شێوەیەکی ئارام دوای ئازادکردنیان به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی لەگەڵ کۆمەڵگە تێکەڵ ببنەوە.