به‌رمیلى به 15 هه‌زار دینار
عێراق ده‌ستى به دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی به‌سه‌ر هاوڵاتیان كرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
عێراق ده‌ستى به دابه‌شكردنى نه‌وتى سپی به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا كرد و له قۆناغى یه‌كه‌میشدا له چه‌ند پارێزگایه‌ك دابه‌ش ده‌كرێت، كه كه‌ركوك یه‌كێك له پارێزگاكانه.
كۆمپانیای دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كانی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند ده‌ستیان به دابه‌شكردنی به‌شه نه‌وتی هاوڵاتیانی كردووه كه بۆ هه‌ر خێزانێك 100 لیتره و له‌سبه‌ینێوه هاوڵاتیان ده‌توانن وه‌ریبگرین.
له قۆناغى یه‌كه‌مدا پارێزگاكانی كه‌ركوک، ئه‌نبار، نه‌ینه‌وا و سه‌ڵاحه‌دین ده‌گرێته‌وه.
پێدانى نه‌وت به خێزانه‌كان له رێگه‌ی كارتی ئه‌لیكترۆنی بۆ مانگه‌كانی تشرینی یه‌كه‌م و تشرینی دووه‌مى ئه‌مساڵ ئه‌نجام ده‌درێت، ده‌شڵێت “به نرخی پاڵپشتیكراو 150 دینار بۆ هه‌ر لیترێك واته له به‌رامبه‌ر 100 لیتر ته‌نیا 15 هه‌زار دینار له‌هه‌ر خێزانێك وه‌رده‌گیرێت و بەرمیلی بە 30 هەزار دینارە”.