2025 بۆ 2026
وەزارەتى پەروەردە ساڵنامەى خوێندنى بڵاوکردەوە
964+
وریا فەتاح
وەزارەتى پەروەردەى هەرێم، ساڵنامەى خوێندنى ساڵى خوێندنى 2025 بۆ 2026 بڵاوکردەوە و 21.9.2025، دەستپێکى یەکەم رۆژى دەوامە.
ساڵنامەکە لە دوو وەرز پێکهاتووە، کە وەرزى یەکەم 13 هەفتەیە و 67 رۆژ خوێندن و تاقیکردنەوە ئەنجام دەدرێت، وەزرى دووەمیش لە 19 هەفتەدا 96 رۆژ خوێندن و تاقیکردنەوەى تێدایە.
ئەوەى جێى سەرنجە، هەموو هەفتەیەک قوتابیان 5 رۆژ دەوام دەکەن.
وەرزى یەکەم:
21.9.2025، یەکەم رۆژى دەوام دەستپێدەکات.
16.11.2025 لە هەفتەى نۆیە، تاپیکردنەوەى نیوەى وەرز دەستپێدەکات و تا 23ـى هەمان مانگ بەردەوام دەبێت.
لە 15 تا 24ـى 12ـى 2025، تاقیکردنەوەى کۆتایى وەرزى یەکەم، ئەنجام دەدرێت.
25.12.2025 تا 1.3.2026، پشووى وەرزى یەکەمە.
وەرزى دووەم:
4.1.2026، وەرزى دووەم دەستپێدەکات.
16 بۆ 26ـى 2ـى 2025، تاقیکردنەوەى نیوەى وەرز دەستپێدەکات.
1.3.2026 چوار رۆژ پشووە.
15.3.2026. پێنج رۆژ پشووە.
29.3.2026، چوار رۆژ پشووە.
15.4.2026، چوار رۆژ پشووە.
12 تا 23ـى 4ـى 2026، چوار رۆژ پشوو.
بۆ بینینى تەواوى ساڵنامەى خوێندن لێرە کلیک بکە: