لەناو فڕۆکە رفێندراوەکەدا بوون

چیرۆکى ئەو دوو وەرزشوانەى لە رووداوەکانى 11ـى سێپتەمبەر گیانیان لەدەستدا

964+

وریا فەتاح

لەنێو قوربانیانی کارەساتى 11ـی سێپتەمبەری 2001دا، دوو کەسایەتی ناسراوی خولی نیشتمانیی هۆکی  هەبوون کە گیانیان لەدەستدا، ئەمەش خەمێکی قووڵی خستە دڵی کۆمەڵگەی وەرزشییەوە. گارنێت “ئەیس” بەیلی، بەڕێوەبەری دۆزینەوەی بەهرەکانی یانەی لۆس ئەنجلس کینگز، و مارک باڤیس، دۆزەرەوەی بەهرە لاوەکان بۆ هەمان یانە، لەنێو سەرنشینانی گەشتی 175ـی هێڵی ئاسمانی یونایتد بوون.

فڕۆکەکەیان، کە لە بۆستنەوە بەرەو لۆس ئەنجلس دەچوو، لەلایەن ئەو گروپەوە ڕفێندرا کە کارەساتەکەیان نایەوە و کاتژمێر 9:03ـى بەیانی خۆی کێشا بە تاوەری باشووری سەنتەری بازرگانیی جیهانیدا.

گارنێت “ئەیس” بەیلی، یاریزانێکی پێشووی ناسراو بوو کە وەک یاریزان دوو جار جامی ستانلی لەگەڵ یانەی بۆستن بروینز بەدەستهێنابوو،دوای وازهێنانی لە یاریکردن، وەک دۆزەرەوەی بەهرەکان درێژەی بە کاروانی وەرزشی خۆی دا.

هەرچى مارک باڤیس بوو، یاریزانێکی پێشووی خولی هۆکی ئەمریکی بوو و وەک دۆزەرەوەیەکی بەهرەمەند و خاوەن ئایندەیەکی گەش لە بواری خۆیدا سەیر دەکرا.

لەدەستدانی بەیلی و باڤیس وەک زیانێکی گەورە بۆ خێزانی هۆکی دەمێنێتەوە و هەمیشە وەک دوو ئەندامی گەورەى ئەم وەرزشە یادیان دەکرێتەوە.

11ـى سێپتەمبەر؛ 24 ساڵ لەمەوبەر دوو تاوەرەکە رووخان

11ـى سێپتەمبەر؛ 24 ساڵ لەمەوبەر دوو تاوەرەکە رووخان