کەش وهەوا _ هاوین
کەشوهەوا
پلەکانی گەرما زیاتر بەرز دەبنەوە
964+
توانا نەقی
ئەم کەشە وابزانم نیازی نییە جارێ فێنکی کات بە پێی پێشبینی کەشناسی ئاسمان ساماڵ دەبێت بەڵام پلەکانی گەرما زیاتر بەرز دەبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، پلەکانی گەرما بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە تا سێ پلەیەک زیاتر بەرز دەبنەوە لەچاو دوێنێدا و سبەینێش هەر بەرز دەبێت.
بەرزترین پلەی گەرما کەرکوکە بە 48 پلە و فێنکترین یان نزمترین حاجی ئۆمەرانە بە 30 پلەی سیلیزی.
ئەمڕۆ پێنج شەممە 14.8.2025
کەش / ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت.
خێراى با / لەسەرخۆ – مامناوەند ( 10– 20 )کم/ک.
مەوداى بینین / ( 8 – 10 ) کم دەبێت .
ئاراستەی با / باکووری ڕۆژئاوا دەبێت.
پلەکانی گەرما/ بە 1 تـــا 3 پلە بەرزتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .بەرزترین پلەکانی گەرما بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە:
هەولێر : 45 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 43 پلەی سیلیزی
دهۆک : 44 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 48 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 45 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 45 پلەی سیلیزی
سۆران : 43 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 30 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 47 پلەی سیلیزی