"حەزم لە كۆلیژی پزیشكییە"
ژیلە فوئاد لە سلێمانی كۆنمرەی 100ی هێنا
964+
دیلان محەمەدجەزا
لە قوتابخانەی شەهید جەبار لە سلێمانی، قوتابی ژیلە فوئاد لە پۆلی 12 كۆنمرەی 100ی هێناوە و دوو قوتابی دیكەش 99یان هێناوە.
ژیلە فوئاد بۆ 964 قسەی كرد و دەڵێت، “حەزم لە كۆلیژی پزیشكییە”، ئاشكراشی كرد، رۆژ هەبووە 15 سەعات خوێندوویەتی.
وتیشی، “بە قوتابیانی پۆلی 12 دەڵێم واز لە سۆشیال میدیا و رەفیقەكانتان بهێنن، گوێ لە كەس مەگرن و خۆتان چۆنتان پێ باشە وا بخوێنن”.
هاوكات دوو قوتابی دیكەی قوتابخانەی شەهید جەبار 99یان هێناوە و بۆ 964 رایانگەیاند، دڵخۆشن و ئەنجامەكە بۆ ئەوان چاوەڕواننەكراو بوو.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا