نزیکەی سێ هەزار خانوو

تاپۆکردنی خانووە زیادەڕۆکانی دهۆک دەستپێدەکات

964+

هیڤی دێوالی – دهۆک

مامەڵەی تۆمارکردن و تاپۆکردنی خانووە زێدەڕۆکانی شاری دهۆک دەستپێدەکاتەوە و هاوڵاتیان دەتوانن هەفتەی داهاتوو بچنە شارەوانی.

بەپێی بریاری وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان، ئەو هاوڵاتیانەی لە سەنتەری پارێزگای دهۆک لە ساڵی 2019 تا 2022 ئەو خانووانەی زیادەڕۆن دەبێت تاپۆ بکرێن.

دوای راگرتی پرۆسەکە، دووبارە لە رۆژی یەکشەممەی داهاتووەوە ئەو هاوڵاتیانەی مامەڵەیان تەواوکردووە، دەتوانن سەردانی سەرۆکایەتی شارەوانی دهۆک بکەن.

شێروان حەسەن، وتەبێژی سەرۆکایەتیی شارەوانیی دهۆک بە 964ـی وت، ئێستا مامەڵەی نزیکەی سێ هەزار خانووی زێدەڕۆیان لایە و تەواونەکراون.

بە وتەی شێروان حەسەن، تەنیا لە ساڵی 2024 مامەڵەی 800 خانووی زیادەڕۆ بە مەبەستی تاپۆ کردن، تۆمار کراون.

پێداچونەوە: هاوبەش

هەزاران زیارەتکار لە دەروازەی سنووریی میهران گیریانخو...

هەزاران زیارەتکار لە دەروازەی سنووریی میهران گیریانخوارد