خاوەنی هوتێل قلب العالم:

 “سوپاس بۆ خوا كەسی هیچی لێ نەهاتووە”

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

خاوەنی ئەو هوتێلەی شاری بەغدا، كە ئەمڕۆ سووتا، رایگەیاند سوپاسی خوا دەكات زیانەكان تەنیا ماددین و كەس هیچی بەسەر نەهاتووە.

عەبدوڵا جبوری لە راگەیاندراوێكدا بە ناوی هوتێل (قلب العالم) لە شاری بەغدا، ئەمڕۆ یەكشەممە 29.6.2025 دەڵێت، لە سووتانی هوتێلەكەدا زیانەكان تەنیا ماددین و سوپاس بۆ خوا زۆریش نەبوو، سیستمی ئاو و سەلامەتی لە دەرەوە و ناوەوەی هوتێلەكە زۆر كارا بوو، بۆیە سوپاسی خوا دەكەین كە زیانەكان تەنیا ماددین.

هەروەها

دەشێڵێت، بە چاكەی ئەو رێنماییانەی جێبەجێمان كرد لە سیستمی سەلامەتی و ئاگركوژێنەوە لە ناو هوتێلەكە و هەروەها سیستمی ئاو لە ناوەوە و دەرەوەی هوتێلەكە، زیانەكان كەم بوون و كەسیش هیچی بەسەر نەهاتووە.

خاوەنی هوتێلەكە سوپاسی وەزیری ناوخۆی عێراق و پیاوانی ئاگركوژێنەوە دەكات، كە یارمەتیدەربوون لە كوژاندنەوەی ئاگرەكە.

ئەمڕۆ لە بەغدا هوتێل قلب العالم سووتا و ئاگر و دووكەڵێكی زۆری لێ هەڵسا.

ئاگرێکی گەورە لە هۆتێلە بەناوبانگەکەی بەغدا کەوتەوە

ئاگرێکی گەورە لە هۆتێلە بەناوبانگەکەی بەغدا کەوتەوە