ئامێرەکان فۆڕماتکراون

وەزارەتى پلاندانان: 12 هەزار ئامێری سەرژمێریمان داوەتە ئوردن

ژووری هەواڵ

وەزارەتى پلاندانانى عێراق لە روونکردنەوەیەکدا چارەنوسی ئەو ئامێرانەی ئاشکراکرد، کە بۆ سەرژمێری بەکاریهێناون و دەڵێت، 12 هەزاریان لە دوای فۆڕماتکردنەوە داوە بە وڵاتی ئوردن.

تابلێتەکان 135 هەزار دانە بوون، 12 هەزاریان رادەستى ئوردن کراون، ئەو 123 هەزار تابلێتەی ماون، دوای ئەوەى لە تەواوى زانیارییەکانی ناویان خاڵیکراونەتەوە و دراون بە وەزارەتەکان و لایەنەکانى دیکەى حکومەتى عێراق.

لە بارەی داتا و زانیارییەکانى ناو ئامێرەکان، وەزارەتى پلاندانانى عێراق دەڵێت، لە لایەن تیمێکى تایبەت و پسپۆڕ، لە بیرگەیەکدا هەڵگیراون، پاشان فۆڕماتکراون و خراوەنەتەوە سەر بارى یەکەمجاریان.

لە رۆژانی 20 و 21ـی تشرینى دووەمی 2024، ئەو ئامێرانە بەکارهێنران بۆ سەرژمێریی گشتى دانیشتووانى عێراق.