گردبوونەوە

مامۆستایانی کەرکوک داوای راپەڕین دەکەن

964+

کاروان ساڵحی -کەرکوک

ئەمڕۆ پێنج شەممە 26.6.2025 ژمارەیک مامۆستای کەرکوک سەر بە هەرێمی کوردستان بە بەرزکردنەوەی نانێک و بەنوسینی دروشمی کەرامەت لە بەردەم یەکەی سەرپەرشتیاری گشتی مامۆستایان کۆنگرەی رۆژنامەنوسیان ئەنجامدا.

سەیران محەمەد یەکێک لەو مامۆستایانە بە 964ـی وت، “شایستەدارایەکانی خۆمم دەوێت، کە تۆ سندوقی خانەنیشینت بەتاڵە و لەمنت بڕیوە تازە هاتووی بە من دەڵێت لە سەدا سێ دەبێت ببڕدرێت، پیویستە راپەرێن ئەنجام بدرێت”.

مامۆستا ئەحمەد کەرکوکی بە 964ـی وت، تکایە واز لە ململانێی سیاسی بهێنن و بەس مامۆستایان بکەن بە قوربانی، ئەگەر دەسەڵاتدارانی هەرێم بەم شێوەیە بن ئەوە راپەڕین روودەدات و رەحم بەکەس ناکرێت.

هونەرمەند زانیار جومعە بەشداری کۆنگرەکە بوو بە 964ـی وت، پێویستە حکومەت بیر لە مامۆستایان بکاتەوە و مامۆستا هێڵی سوورە، عەرەب دەڵێت مامۆستا رەسوڵە چۆن دەبێت فەرامۆش بکرێت، دوو کوڕم هەیە مامۆستا بەخێوی دەکات، بۆیە پێویستە سرودەکەیان بگۆڕن بۆ گۆرانی ببی خانم.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

رێگە بە هیچ خۆپیشاندان و گردبوونەوەیەک نەدرا

رێگە بە هیچ خۆپیشاندان و گردبوونەوەیەک نەدرا