ئەمڕۆ دواوادە بوو

کۆمیسیۆن: وادەى خۆتۆمارکردنى کاندیدەکان درێژ ناکەینەوە

964+

ژووری هەواڵ

ئەمڕۆ دوا وادەیە بۆ تۆمارکردنی حیزبەکان و وەرگرتنی ناوی بەربژێرەکان، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانیش دەڵێت، بڕیاریانداوە ئەو وادەیە درێژ نەکەنەوە.

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، تاوتوێی یاداشتی ئەندامێکی دەستەی کۆمیسیارانی کردووە و داوایەکی دەستەکەی بۆ درێژکردنەوەی وادەی تۆمارکردنی حیزبەکان و وەرگرتنی ناوی بەربژێرەکان رەتکردووەتەوە.

لەبارەی هۆکاری درێژنەکردنەوەی وادەکەی، کۆمیسیۆن دەڵێت، دەبێت پابەند بێت بەو خشتە زەمەنییەى بۆ بەڕێوەچوونى هەڵبژاردنەکان بڕیارى لێداوە.

لە رێکەوتی 23ـی ئەم مانگەدا، کۆمیسیۆن بڕیاری دا بە درێژکردنەوەى وادەى خۆتۆمارکردنى کاندیدەکان بۆ کۆتایی دەوامى رۆژى پێنج شەممە 26ـى حوزەیران.

بڕیارە لە 11.11.0225 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت.

بە بڕیارى کۆمیسیۆن سیستەمى تۆمارى دەنگدەران نوێدەکرێت...

بە بڕیارى کۆمیسیۆن سیستەمى تۆمارى دەنگدەران نوێدەکرێتەوە