وێنە-964+
تەمەنی 150 ساڵە و 10 هەزار گۆڕی تێدایە
کێلەکانی گۆڕستانی کەڵەک دەشکێندرێت
964+
سەعید محەمەد – هەولێر
بەشێک لە کێلەکانی گۆڕستانی کەڵەک شکێنراوە و هاوڵاتیانی تووشی دڵەڕاکێ کردووە، بەشێک لە هاوڵاتیانیش سەردانی گۆڕستانەکەیان کردووە بۆ ئەوەی دڵنیابن لەسەلامەتی گۆڕەکان.
چەندان گۆر کێلەکەنیان شکێنراوە، تائێستا ئاشکرا نەبووە کێن ئەوانەی کێلی گۆڕەکان دەشکێنن.
نەشوان خدر، هاوڵاتیەکی ناحیەی کەڵەکە بە تۆڕی964ـی وت، پێیانوتین گوایە کێلی گۆڕی باوکم شکێنراوە، کاتێک چوومە سەر گۆڕستان نەشکێنرابوو، بەڵام بینیم چەند کێلێک شکێنراوە زۆر خەمبار بووم، چونکە ئەوە کارێکی تێکدەرانەیە”.
گۆڕستانی کەڵەک، 150 ساڵ بەر لەئێستا دورستکراوە و بەنزیکی 10 هەزار گۆڕی تێدایە.
سەعد موحسین، یەکێکی ترە لەو هاوڵاتیانەی ناحیەی کەڵەک بۆ تۆڕی964 دەڵێت: هەندێک لەگۆڕەکان نیشانەی خاچیان لەسەر بوو، کێلەکان دورستکراوون، ئەمانەش موسڵمانن نەک مەسیحی، ئەوەش کارێکی خراپە، داوا لە حکومەت دەکەین بەدواداچوون بۆ ئەم کارە بکەن، چونکە کارێکی تێکدەرانەیە”.
عوسمان مەلازادە، پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی گەورەی کەڵەکە، بە تۆڕی964-ی دەڵێت، “لە وتاری ئەمڕۆ هەینی ئیدانەی کارەکەم کرد، چونکە کارێکی تێکدەرانەیە و بەمادەی تیرۆر لە قەلەم دەدرێت، پێدەچێت کاری منداڵان بێت یان کەسانی تێکدەر، پێویستە لایەنی پەیوەندیدار بکەرانی ئەو کارە بدۆزنەوە”.
ناحیەی کەڵەک، دەکەوێتە رۆژئاوای شاری هەولێر و لە رووی کارگێڕییەوە سەر بەقەزای بەردەڕەشە لە پارێزگای دهۆک.