لەسەرەتاى شەڕەوە

ئێران: زیاتر لە 130 فڕۆکەى بێفڕۆکەوانى ئیسرائیلیمان تێکشکاندوە

964+

وریا فەتاح

فەرماندەیی بەرگریی ئاسمانیی ئێران رایگەیاند، لەسەرەتاى شەڕەوە تا ئەمڕۆ، سەرکەوتوو بوون لە تێکشکاندن و خستنەخوارەوەى زیاتر لە 130 فڕۆکەى بێفڕۆکەوانى سیخوڕى، شەڕکەر و خۆکوژى ئیسرائیل.

بەپێى ئەو راگەیەنراوەى کە فەرماندەیى بەرگرى ئاسمانى ئێران بڵاوى کردووەتەوە، تا کاتژمێر 7ـى بەیانى ئەمڕۆ، هێزەکانیان توانیویانە 130 درۆنى ئیسرائیلى لەناو ببەن.

فەرماندەییەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی کراونەتە ئامانج، لە جۆرەکانی (هێرمس،هێرۆن و هارۆپ) بوون، کە بە “پێشکەوتووترین چەکى سیخوڕی و شەڕکەری ئیسرائیل، ناویان دەبات.

ئەم راگەیەندراوە لە کاتێکدایە کە گرژییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل لە ئاستێکی بەرزدایە و هەردوولا بانگەشەی لێدان لە پێگەکانى یەکترى دەکەن، هەرچەندە تائێستا ئیسرائیل ئەو زانیارییەى فەرماندەیى ئاسمانیى ئێرانى پشتڕاست نەکردووەتەوە، بەڵام ئەگەر پشتڕاست بکرێتەوە، بە دەستکەوتێکی گەورە بۆ سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئێران دادەنرێت.

سێ درۆن تێکشکێندران و خرانە خوارەوە

سێ درۆن تێکشکێندران و خرانە خوارەوە