"هیچ قەیرانێک دروست نەبووە"
ژیانی خەڵکی لە بۆکان و مەهاباد ئاسایی بەڕێدەکرێت
964+
کامیار کەمال – پێنجوێن
هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بەردەوامە و چەند ناوجەیەکی رۆژهەڵاتی کوردستانیش بۆردومان کراون، بەڵام بە پیی قسەی هاولاتیانی رۆژهەڵات دۆخەکە ئارامە و هیچ قەیرانێک دروست نەبووە.
ئەحمەد عەبدوڵا دانیشتووی بۆکانە و بە 964ـی وت، دۆخەکە کەمێک تێکچووە بەڵام بەو شێوەیە نییە و دۆخەکەش لە بازاڕەکان ئاساییە.
باسی لەوەشکرد، هەموو شت ئاساییە و لەسەر دۆخی خۆیەتی و نە قەیران دروست بووە و نە گرانیە.
هیوا محەمەدیش کە دانیشتووی مەهابادە بە 964ـی وت، زیاتر لەو جێگایانە دراوە لە مەهاباد کە سەربازین و لە کارگەکەی پێترۆکیمیاویش دراوە.
وتیشی، خۆی بینیویەتی کە کوێ موشەک باران کراوە و هیچ جێگایەکی ناو مەهاباد بە ئامانج نەگیراوە و تەنها دەورووبەریەتی.
پێداچوونەوە: توانا نەقی