تابلۆیەک کە ناوی ناحییەی عەربەتی لەسەر نووسراوە لە سەرەتای چوونە ناو عەربەت - وێنە: 964
41 گوند دەگرێتەوە
بە پلانێکی پێنج رۆژە لە عەربەت رەسیدی گەنم دابەشدەکرێت
964+
ئەحمەد مستەفا
بەشی کشتوکاڵی عەربەت، بە پلانێکی پێنج رۆژە رەسیدی گەنم “بڕی وەرگرتن”، بەسەر جوتیارانی 41 گوندەی سنوورەکەی دابەش دەکات، و بۆ هەر کۆمەڵە گوندێک رۆژێکی دیاری کردووە.
پلانەکە رۆژی یەکشەممەی ئایندە دەستپێدەکات لە 15.6.2025 بۆ پێنجشەممە 19.6.2025 بەردەوام دەبێ.
لە ئاگارییەکدا کە وێنەیەکی بۆ 964 نێردراوە، بەشی کشتوکاڵی عەربەت دەڵێ، ئاگاداری جوتیارانی سنوری بەشەکەمان دەکەین پلانی دابەشکردنی رەسیدی گەنم بۆ هەفتەی ئایندە بەپێی خشتەیەک رێکخراوە و هەر جوتیارە و لە نۆرەی گوندەی خۆیدا دەبێت سەردانیان بکات.
یەکشەممە: 15/6
(بێستانسور، قازاو زێڕینجۆ، نیسکە جۆ ، خاکوخۆڵ ،قەڕاڵی ، نەمەڵ،قەرەگۆل و شێخ هۆمەر)
دووشەممە: 16/6
(گەدان ، شەمە، وێلەکە، دەربەنفەقرە، کەماڵان، قسرت،باخچە، هەنجیرە، دارەڕەش)
سێشەممە: 17/6
(زڕگوێز، زڕگوێزەڵە، کانی شاسوار ، بەردەکەڕ ، سەماوات،سەدوبیست، دەمرکان ، یەخی ماڵی، یەکماڵە، حەمەی بارام).
چوارشەممە: 18/6
(ڕازیانە، داربەڕولە، کۆڵەبی، ژاڵە، کۆزەڕەقە، چوارتاق، خراجیان، خەرابە)
پێنج شەممە: 19/6
( گەڵباخ، بادەرە، پوشێن،چەناغچیان، وێڵەدەر ، قڕگە) + متفڕقە.