دوای زیاتر لە 10 ساڵ 964 هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات

ئیبن مستەوفی بۆ قەڵاتی بەجێهێشت؟

964+

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

زیاتر لە دە ساڵە پەیکەری ئیبن مستەوفی لەسەر قەڵای هەولێر لابراوە و براوەتە پارکی منارە، 964 هۆکاری گواستنەوەی پەیکەرەکە رووندەکاتەوە و لابردنی پەیکەرەکەش لەسەر داوای رێکخراوی یونسکۆ بووە.

ئەندازیارێکی شوێنەوارناسی بە 964ـی وت، “سەرەتای دروستبوونی قەڵا،  پەیکەرەکە نەبووە و دواتر دروستکراوە و لە قەڵاکە دانراوە، بەڵام لەگەڵ نۆژەنکردنەوەی قەڵات بە بڕیاری رێکخراوی یونسکۆ پەیکەرەکە لە قەڵاتی هەولێر لادرا و گوازرایەوە بۆ پارکی منارە.

وتیشی، ”لە سەرەتای نۆژەنکردنەوەی قەڵا لە ساڵی 2014 هەر بە بڕیاری یونسکۆ دەرگای قەڵاتیش گۆڕانکاری بەسەرداهات و نۆژەنکراوە”.

موبارەک ئەحمەد شەرەفەدین ئەڕبیلی ناسراو بە ئیبن ئەل مستەوفی، لەسەردەمی سوڵتان موزەفەردا وەزیر بووە، نوسەرێکی بەتواناش بووە لە بوارەکانی ئەدەب و مێژوو و زمان بەرهەمی زۆری هەیە، دیارترینیشیان لەسەر مێژووی هەولێر بووە، کە لە چوار بەرگدا کۆیکردووەتەوە.

یونسكۆ دامەزراوەیەكی نەتەوە یەکگرتووەکانە، لە بواری پەروەردەیی و زانستی و رۆشنبیری کار دەکات و جگە لەوەش ئەرکی پاراستنی شوێنەوارە مێژوویەکانی جیهانە، لە ساڵی 1945 دامەزرا و لە 1946 بوو بە بەشێك لە نەتەوە یەكگرتووەكان. بارەگای سەرەكی دەكەوێتە پاریس لە فەڕەنسا.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

چەندین رێستۆرانت و کافێ لە سەر قەڵای هەولێر دەکرێتەوە 

چەندین رێستۆرانت و کافێ لە سەر قەڵای هەولێر دەکرێتەوە