مناڵان و مێرمناڵانی پاییزەی بۆكان

100 ژەنیار یاریگایەکى گەورەیان پڕکرد لە هاندەرانى میوزیک

سولەیمان رەحیمی

100 ژەنیاری فێرخوازی كەمان لە فێرگەی پاییزەی بۆكان ھاوكات 10 پارچە مووزیكی فۆلكلۆر و كلاسیكیان ئاراستەی بنەماڵەكانیان و جەماوەری شاری بۆكان كرد.

پاییزە لە درێژەی چالاكیە ھونەریەكانی ئەو كۆنسێرتەی ساز كرد لە ژێر چاودێری ھەردوو مامۆستا فەرھاد مەحموودزادە و خاتوو سەحەر ئاتەشبار

فێرخوازان پێك ھاتبوون لە مناڵانی شاری بۆكان و سەقز و بانە.

ھەموو ساڵێك پاش كۆتایی ھاتنی وەرزی خوێندن، ژمارەیەک منداڵی زۆر روو لە پاییزە دەكەن بۆ فێربوونی ھونەری مۆسیقا.

پێداچوونەوە: توانا نەقی