"ئێستا شێواندوویانە"
دنیادیدەکان جەژنى جارانیان پێخۆشتر بوو
964+
دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى
هەرکە دێتە سەر باسى جەژن، بەراوردى دەکەن بە جەژنەکانى ساڵانى زوو، دنیادیدەکانى خۆشمان پێیان وایە جەژنى جاران خۆشتر بوو.
جەژنى ئێستا تامى جارانى نەماوە
964 ژمارەیەک دنیادیدەى سلێمانى دواند و لێى پرسین جەژنى ئێستا خۆشترە یان جاران، وەڵامى ئەوانیش روون و ئاشکرابوو، هەموویان دەڵێن، بێگومان جەژنى جاران.
ئەوان پێیانوایە، ئێستا خزمایەتى و دۆستایەتى وەک جاران نەماوە، بۆیە جەژنەکانیش تامى جاران نادەن.
ئێمە هیچى ترى لەسەر ناڵێین، خۆتان گوێبیستى ببن و رێنمایى نەوەى نوێش دەکەن بەشوێنپێى باوک و باپیرانیاندا بڕۆن.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح