باخچەیەکی بۆ دروست کرا

تراکتۆر و عارەبانەکەی پارکی هەواری شار کرایە سیمبول

964+
ئەحمەد مستەفا

سەرۆکی شارەوانی سلێمانی رای وا بووە، ئەو تراکتۆر و عارەبانەی کە موڵکی وەزارەتی شارەوانییە و ژمارەکەی (4192) لە باخچەیەکی بچووکی پارکی هەواری شار ئەرشیف بکرێ وەک سیمبولێک.

ئەو تراکتۆر و عارەبانەیە لەکار کەوتوون، خزمەتەکەیان ئەوەندە زۆرە کەڵکی کاریان نەماوە.

پارکی هەواری شار لە بڵاوکراوەیەکدا کە 964 بینوویەتی، ئەمڕۆ دووشەممە نوسیوویانە، باخچەیەکی بچووک دروست دەکرێت، بە ئامێری لەکارکەوتوو لە زۆنی شەش، لە ناو پارکی هەواری شار و جیاوازتر لە هەموو باخچەکانی تری ناو پارکەکەیە.

بڕیارەکە بەوجۆرەیە، هەر لە ناو ئەو باخچەیەدا زیاتر لە 25 جۆری گوڵی جۆراوجۆر و هەمیشە سەوز و وەرزی تێدا بڕوێنرێت، ئەوەش بۆ زیاتر خزمەتکردنی ئەو گەشتیارانەی سەردانی پارکەکە دەکەن.

دیمەنی ئەرشیف کردنی تراکتۆر و عارەبانەکەی؛