کارەبای 24 کاتژمێریان بۆ دابین دەکات

لای وەزارەتی کارەبا هەرێمی کوردستان هێشتا هەر سێ پارێزگایە

964+

شۆڕش قادری

هێشتا لای وەزارەتی کارەبا، هەرێمی کوردستان سێ پارێزگایە و تەنیا کارەبای ئەو سێ پارێزگایەش دەکاتە 24 کاتژمێری.

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا باسی گەیاندنی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ چەند گەڕەکێکی سلێمانی کردووە، ئەوەی جێی سەرنجە، ئەوەیە کە وەزارەتی کارەبا لە راگەیەنراوەکەیدا دەڵێت، “پڕۆژەی رووناکی لە چالاکییەکانی بەردەوامە و بەمزووانە کارەبای 24 کاتژمێری بۆ کۆمەڵێک گەڕەکی دیکە لە هەرسێ پارێزگای هەرێمی کوردستان دابین دەکات و تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026 کارەبای سەرانسەری هەرێمی کوردستان دەبێتە 24 کاتژمێری”.

ئەوەش لەکاتێکدایە جگە لە هەولێر و سلێمانی و دهۆک، هەڵەبجەش لە 13ـی ئازاری 2014ـەوە بەفەرمی بڕیاری بە پارێزگاکردنی لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ دەرچووە و بووە بە چوارەمین پارێزگای کوردستان.

ئەو کارەبای 24 کاتژمێرییەی کە وەزارەتی کارەبا باسی دەکات، لەماوەی رابردوو ناڕەزایی زۆری هاوڵاتیانی لێکەوتووەتەوە و وەک خۆیان دەڵێن، مانگانە زۆر دەکەوێ لەسەریان و خەرجێکی زۆریان بۆ دێتەوە.

لای وەزارەتی کارەبا هەرێمی کوردستان هێشتا هەر سێ پارێزگایە

کارەبای هەرێمی کوردستان دووچاری کوژانەوەی گشتی Shut Down ب...

کارەبای هەرێمی کوردستان دووچاری کوژانەوەی گشتی Shut Down بوو