دیمەنی قەزای دوکان _ وێنە: 964
نەیبەن لێتان دەپرسنەوە
کارەبای دوکان داوای قەرز لە هاوبەشەکانی دەکاتەوە
964+
ئەحمەد مستەفا
کارەبای قەزای دوکان، دەیەوێت هاوبەشانی کارەبا لە پۆلەکانی “بازرگانی، پیشەسازی و کشتوکاڵی”، هەرچی زووە ئەو قەرزەی لەلایانە و پاکتاویان نەکردووە بۆیان بەرن.
ئەوە لە حاڵێکدا، چەندجارێک ماوەی داشکاندنی پێدانەوەی قەرزی ماوەکەی درێژکرایەوە، بەڵام ئەو هاوبەشانە پاکتاوی قەرزەکانیان نەکردووە.
ئەمڕۆ سێشەممە 25.2.2025، سیروان محەمەد، وتەبێژی کارەبای گشتی سلێمانی کە قەزای دوکان دەکەوێتە سنورەکەی بە 964ی وت، کارەبای دوکان وەک دوا ئاگاداری دەیەوێت هاوبەشانی سنوری بەرێوەبەرایەتیەکەی ئاگادار بکاتەوە، لە نزیکترین ماوەدا سەردانی بەرێوەبەرایەتیەکە بکەن بەمەبەستی پاکتاوکردنی قەرزە کەڵەکەبووەکانیان.
ئەو کەسانەی کە لە پۆلەکانی، کەرتی بازرگانی، پیشەسازی و کشتوکاڵی مۆڵەت و هاوبەشییان هەیە ئاگادارییەکە دەیانگرێتەوە، بە قسەی وتەبێژەکەی کارەبای گشتی سلێمانی بێت، لەکاتی نەهاتنیان، ئەو هاوبەشانە روبەرووی لێپرسینەوەی یاسا دەکرێنەوە.
لە دواین کۆبوونەوەی خۆی، وەزارەتی کارەبا بەردەوامبوونی داشکاندنی “رابردووی کرێ و قەرزەکانی کارەبا” بە رێژەی %20 پەسەندکرد و بڕیاردرا تا رۆژی 31.7.2024 بەردەوام بێت.