لە گەرمیان

لەسەر کوشتنی رێوی دوو کەس دەستگیرکران

964+

ژێوار خدر

دوو کەس لە ناحیەی پێبازی گەرمیان، رێوییەکیان کوشت، جگە لەوەی خۆیان دەستگیرکران،  چەک و ئۆتۆمبێلەکەشییان لەسەردانا.

ھاشم عەلی، وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان بە 964ـی وت، لە گوندی کەڵەشێرەی سەر بە ناحیەی پێباز مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پێباز، دوو سەرپێچیکارییان دەستگیر کردووە، کە رێوییەکیان کوشتووە.

وتیشی، دوو سەرپێچیکارەکە لە کاتی دەستگیرکردنەکەیاندا، ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان پاترۆڵ، چەکێک و لایتێکی دەستییان پێبووە، ئەوانەش دەستیان بەسەردا گیراوە.

روونیشیکردەوە، سەرپێچیکارەکان راوەنەی دادگای لێکۆڵینەوەی کەلار کران و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە بەمەبەستی لێپرسرینەوەی یاسایی.

راوکردن لە گەرمیان کەمی کردووە

راوکردن لە گەرمیان کەمی کردووە