کەوتنەوەى ئاگر لە کێڵگەى نەوتى رومەیلە
زیانى گیانى نەبووە
ئاگرەکەى کێڵگەى نەوتى رومەیلە کۆنتڕۆڵکرا
964+
وریا فەتاح
وەزارەتى نەوتى عێراق، کۆنتڕۆڵکردنى ئاگرەکەى کێڵگەى نەوتى رومەیلەى راگەیاند و دەشڵێت: زیانى گیانى نەبووە.
ئەمڕۆ هەینی 24.1.2025 ئاگر لە تانکی ژمارە دووی وێستگەی DS5 لە کێڵگەی نەوتی رومەیلە لە بەسرە کەوتەوە.
وەزارەتى نەوتى عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاوى کردەوە، تیمەکانى ئاگرکوژێنەوە توانیویانە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن کە بەهۆکارێکى تەکنیکى ئاگر لە تانکی ژمارە دووی وێستگەی DS5 لە کێڵگەی نەوتی رومەیلە
هەرچەندە تائێستا زیانەکانى ئاگرەکە دیارى نەکراوە، بەڵام وەک ئەوەى وەزارەتى نەوت بڵاوى کردووەتەوە، بەبێ زیانى گیانى کۆنتڕۆڵیان کردووە.
جەختیش لەوەکراوەتەوە کە دواى دڵنیابوونەوە لە رێکارەکانى سەلامەتى و هەڵسەنگاندن بۆ وێستگەکە، کارکردن لە کێڵگەکە دەستپێدەکاتەوە.