بەهۆی بایکۆت گۆڕانکاری کراوە
تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەمی خوێندن دەستیانپێکرد
+964
ژووری هەواڵ
ئەمڕۆ چوارشەممە 8.1.2025، تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەمی خوێندن بۆ خوێندکارانی قۆناغەکانی چوار تاوەکو 11 لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی سەر بە وەزارەتی پەروەردە لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد.
بە گوێرەی خشتەی تاقیکردنەوەکانی وەزارەتی پەروەردە، لە دوای تاقیکردنەوەکان کە لە 18ـی ئەم مانگە کۆتاییان دێت، لە 26ـی مانگەوە وەرزی دووەمی خوێندن دەستپێدەکات.
بەهۆی بایکۆتکردنی دەوام لە بەشێک لە خوێندنگەکان، شێوازی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان لە بەشێک لە ناوەندەکانی خوێندن گۆڕانکارییان بەسەرداهاتووە، بە شێوەیەک ئەو خوێندنگانەی تاقیکردنەوەی نیوەی وەرزیان لەسەر 20 نمرە ئەنجامداوە، تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرز لەسەر 60 نمرە ئەنجامدەدەن.
ئەو خوێندنگانەشی کە تاقیکردنەوەی نیوەی وەرزیان ئەنجامنەداوە، لە 80 نمرە تاقیکردنەوە ئەنجامدەدەن.
هاوکات هەر خوێندنگەیەک هیچ وانەیەکی لە وەرزی یەکەمدا نەخوێندبێت، ئەوا نمرەی وەرزی دووەم بۆ ئەو وانەیە هەژماردەکرێت.