زیاتر لەشەش تۆن مادەى هۆشبەریش دەستى بەسەرداگیراوە

لە 2024 دا نزیکەى 15 هەزار تۆمەتبارى مادەى هۆشبەرەکان دەستگیرکراون

964+

وریا فەتاح

بەڕێوەبەرایەتى گشتى مادە هۆشبەرەکانى عێراق رایدەگەیەنێت، لە ماوەى ساڵى 2024 دا، 14 هەزار و 438 کەس بە هۆى تێوەگلانیان لە بازرگانیکردن و بەکارهێنانى مادە هۆشبەرەکان دەستگیرکراون.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئامارى ساڵى 2024ـى بڵاو کردەوە و دەردەکەوێت لە ماوەى ئەو ساڵەدا، شەش تۆن و 183 کیلۆگرام مادەى هۆشبەر لە عێراقدا دەستى بەسەرداگیراوە و 14 هەزار و 438 تۆمەتباریش دەستگیرکراون.

هەر بەپێى ئامارەکان، 144 تۆمەتبار سزاى لە سێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە و 454 بازرگانى ناوخۆیى  سزاى زیندانى هەتاهەتاییان بەسەردا سەپێندراوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو لە رووبەڕووبوونەوەکانیان لەگەڵ تۆمەتباران، سێ کارمەند کوژراو و 31 برینداریش هەبووە، لە تۆمەتبارانیش 11 کوژرا و 33 بریندار هەبووە.

بە تۆمەتى دزی دەستگیرکرا کەچى مادەى هۆشبەرى پێوە گیرا

بە تۆمەتى دزی دەستگیرکرا کەچى مادەى هۆشبەرى پێوە گیرا