رووبەڕووى دادگا کرانەوە

لە سیتەک سێ داربڕ دەستگیر کران

964+

وریا فەتاح

لە سیتەک سێ هاوڵاتى لەسەر بڕینى دار دەستگیرکران و چەند کەلوپەلێکى داربڕین و ئۆتۆمبێلێک و ماتۆڕێکى سێ تایەش دەستى بەسەرداگیراوە.

کەم رۆژ هەیە لە سنوورى بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى دارستان و ژینگەى سلێمانى، هاوڵاتیان لەسەر داربڕین دەستگیر نەکرێن، ئەمڕۆش بەڕێوەبەرایەتییەکە دەستگیرکردنى سێ هاوڵاتى لە سنوورى سیتەک راگەیاند، کە داریان بڕیوە.

بەپێى بڵاوکراوەى بەڕێوەبەرایەتییەکە بێت، هاوڵاتییەکیان لە سنوورى سیتەک دەستگیرکردووە و ماتۆڕێکى سێ تایەش، کە دارەکانى لێ بارکرابوو دەستى بەسەرداگیراوە، دوو هاوڵاتى دیکەشیان لە هەمان سنوور بە یەک پیکاب دارى بڕدراوەوە دەستگیر کردووە.

وەک ئەوەى باسکراوە، دواى دەستگیرکردنیان، سێ کەسەکە رووبەڕووى دادگا کراونەتەوە و بە بڕیارى دادوەر راگیراون.

لەسەر راوکردن و داربڕین پێنج کەس دەستگیرکران

لەسەر راوکردن و داربڕین پێنج کەس دەستگیرکران