ئەنجومەنی سەربازیی منبج: دەیان چەکداری نزیک لە تورکیامان کوشتووە
شەڕ لە بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاق گەرمە
ئەنجومەنی سەربازیی منبج: دەیان چەکداری نزیک لە تورکیامان کوشتووە
964+
شۆرش قادری
شەڕی نێوان هێزە کوردییەکانی رۆژئاوای کوردستان و گروپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا لە بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاق گەرمە و ئەنجومەنی سەربازیی منبج دەڵێت، دەیان چەکداریان کوشتووە.
ناوەندی راگەیاندنی ئەنجومەنی سەربازیی منبج بڵاویکردەوە، لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە شەڕێکی قورس لە نێوان هێزەکانیان و گروپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا لە دەورووبەری بەنداوی تشرین دەستیپێکردووە و لە شەڕەکەدا دەیان چەکداری ئەو گروپانە کوژراون.
ئاماژە بەوەشکراوە، هێزەکانیان توانیویانە پێنج ئۆتۆمبێلی سەربازیی ئەو گروپە چەکدارانە تێکبشکێنن و تا ئێستاش شەڕ و پێکدادان لە چەند بەرەیەک بەردەوامە.
دوای رووخانی رژێمی سوریا لە 8.12.2024 شەڕ و پێکدادانی نێوان هێزە کوردییەکان و گروپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا لە رۆژئاوای کوردستان پەرەی سەندووە.