95%ـی کارەکانی تەواو بووە
تا سەری ساڵ رێگای کەلار – دەربەندیخان تەواو دەبێت
964+
مۆتەکە چەند ساڵیەکەی پرۆژەی دووسایدی رێگای کەلار بۆ دەربەندیخان وا کۆتایی دێت و ئیتر رێگاکە بە تەواوی دەبێت بە دووساید.
بە قسەی رێگاوبانی گەرمیان تا سەری ساڵ هەموو کارەکانی پرۆژەکە تەواو دەبێت و ئێستاش بەشێکی زۆری کراوەتەوە
عەدنان خەلیل بەڕێوەبەری رێگاوبانی گەرماین بە 964ـی وت، کارەکانی رێگاکە 95%ـی تەواو بووە و تا سەری ساڵی تازەش بەتەواوی پرۆژەکە دەکرێتەوە و تەواو دەبێت.
وتیشی، هەرچی پرد لەسەر رێگاژەتە تەواو بووە تەنیا 4 کیلۆمەترێک لە رێگاکە ماوە ئەویش دابەش بووەتە سەر چەند شوێنێکدا و ئەوانیش تەواو دەکرێن.
رێگاکە درێژەیەکەی 41 کیلۆمەترە و لە نێوان رێگاکەدا زیاتر لە 30 پردی مامناوەند و درێی تیادایە کە نزیکەی پێنج کیلۆمەتری رێگاکە پێک دەهێنن.
چەندین ساڵە ئەم رێگایە بە رێگای مەرگ لە نێوان هاوڵاتی ناسێنراوە بەهۆی زۆری رووداوەکانی هاتوچۆ، ئێستا بە تەواوبوونی رێگاکە وبوونی بە دووساید هیوایەک هەیە کە ئەو نازناوەی لێ بسێنرێتەوە و ببێت بە رێگایەکی سەلامەت.