لە هەڵەبجە
لیژنەکان دەستیان گرت بەسەر بڕێکى زۆر دۆشاوى خورماى بەسەرچوودا
964+
وریا فەتاح
لیژنە هاوبەشەکانى قایمقامییەتى هەڵەبجە، دەستیانگرت بەسەر بڕى 150 کیلۆ دۆشاوى خورماى بەسەرچوودا کە دەویسترا لە بازاڕدا ساغ بکرێتەوە.
فەلاح نامیق، سەرۆکی لیژنەکانی قایمقامیەت بە 964ـى وت،” ئەمڕۆ پێنجشەممە، لیژنەکەمان لەلایەن بازگەى زەمەقییەوە ئاگادارکرایەوە لە هەبوونى بڕێکی زۆر خۆراک لە ناو بارهەڵگرێکدا کە گومان دەکەن بەسەرچوو بێت”.
وەک باسى دەکات، دواى گەیشتنیان لیژنەکانیان پشکنینی فیزیاییان بۆ تەواوی خۆراکەکان کرد و دەرکەوت دۆشاوی خورماکە خراپ ببوو کۆن ببوو.
روونیشى کردەوە، لەبەر ئەوەى خاوەنەکەى وتویەتى نەیزانیوە کە خراپ بووە و یەکەمجاریشى بووە، بۆیە بڕیاریانداوە بانگێشتى بکەن بۆ قایمقامییەت و رێنمایى و ئامۆژگارى بکەن، بەڵام وەک دەڵێت،”ئەگەر دوبارەى بکاتەوە، رێکارى یاسایى بەرامبەر دەگیرێتەبەر”.