لە خانەقین

نەبوونی جەرەسی ماڵان دەستی بژمێرەکانی هێناوەتە ئازار

964+

ڕاژان باجەڵان – خانەقین

ماوەی چوار رۆژ دەبێت بژمێرەکان لە خانەقین کوچە و کۆڵان دەگەڕێن بۆ ناونوسکردنی خەڵک بەڵام وا دیارە زۆربەی جەڕەسی ماڵان لەکارکەوتوون و یەکێژ لەو بژمێرانە دەڵێت تەنیا ئەوە کێشەیانە و دەستیان ئازاری پێگەیشتووە ئەوەنەیان داوە لە دەرگا.

عەلی یوسف یەکێک لە بژمێرەکانی سەرژمێریب ۆ 96 وتی، زیاد لە 130ماڵی بەسەرەوە بووە و دانە دانە لە دەرگاکانی داوە و ئێستاش بۆ دووەم سەردان هێز لو دەستەکانیا نەماوە و هاوڕێکانی هاتوون بۆ یارمەتیدانی.

دەشڵێت، مەگەر ئەو پارەیەی حکومەت پێیان دەدات لە چارەسەرکردنی دەستیا خەرجی بکات.

لە خانەقین 291 بژمێر بەسەر کۆڵانەکاندا دابەشکراون و بڕیارە هەریەکەیان بۆ ماوەی سێ جار سەردانی هەرماڵێک بکەن هەتاکو تەواوبوونی پڕۆسەی سەرژمێرییەکە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

شەممە زانیارییە گشتییەکانی سەرژمێری ئاشکرا دەکرێن

شەممە زانیارییە گشتییەکانی سەرژمێری ئاشکرا دەکرێن