کابینەى جەنگ درزى تێکەوت

ناتانیاهۆ وەزیرى بەرگرى دوورخستەوە

964+

وریا فەتاح

بەشێوەیەکى چاوەڕواننەکراو، بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل، وەزیرى بەرگرى لە پۆستەکەى دوورخستەوە.

بەپێى بڕیارە چاوەڕواننەکراوەکە، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل، یۆئاڤ گالانت وەزیری بەرگریی لە کارەکەی دوورخستەوە و وەزیرى دەرەوەى ئێستاى ئیسرائیل، شوێنى گالانت دەگرێتەوە و دەبێتە وەزیرى بەرگرى.

لە پەیامێکى ڤیدیۆیدا، بنیامین ناتانیاهۆ باس لە بوونى پەیوەندى و متمانە دەکات لە کاتى جەنگدا، هەربۆیە وەک دەڵێت، بەهۆى ئەو متمانەیەوە کە لە نێوان خۆیى و وەزیرى بەرگرى هەبووە،سەرکەوتنى زۆریان تۆمار کردووە، بەڵام وا دیارە ئێستا متمانەى نێوانیان لاواز بووە هەر بۆیە ناتانیاهۆ وتى،”بەداخم، ئێستا متمانەى نێوان من و وەزیرى بەرگرى درزى تێبووە”.

ئیسرائیلییەکان واژۆ لە دژی ناتانیاهۆ کۆدەکەنەوە

ئیسرائیلییەکان واژۆ لە دژی ناتانیاهۆ کۆدەکەنەوە