سوپای ئێران:

لە هێرشەکەی ئیسرائیل تەنیا دوو سەربازمان کوژراون

964+

شۆڕش قادری

هەرچەندە ئیسرائیل رایگەیاند، لە هێرشەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، نزیکەی 20 پێگەی سەربازییان لە ناو ئێران بۆردومان کردووە، بەڵام سوپای ئێران دەڵێت، تەنیا دوو سەربازیان کوژراون.

کەمێک لەمەوبەر سوپای ئێران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “لە پێناو بەرگری و پاراستنی ئاسایشی ئێران و رێگەگرتن لە زیان گەیاندن بە گەل و بەرژەوەندییەکانمان، شەوی رابردوو لەکاتی رووبەڕووبوونەوەی رژێمی تاوانباری زایۆنی، دوو سەربازمان گیانی خۆیان بەخت کرد”.

پێشتریش میدیای ئێران لەزای بەرپرسانی سەربازی وڵاتەکیان ئەو دەنگۆیانەیان رەتکردبووەوە کە ئیسرائیل دەڵێت، 20 بنکەی سەربازیی ئێرانی لەناوخۆی وڵاتەکە بەئامانج گرتووە.

هێرشەکەی ئیسرائیل زیانێکی کەمی هەبووە

هێرشەکەی ئیسرائیل زیانێکی کەمی هەبووە

بارەگای بەرگریی ئاسمانی ئێران رایگەیاندبوو، ئیسرائیل چەند بنکەیەکی لە پارێزگاکانی تاران و خوزستان و ئیلام بە ئامانج گرتووە و تەنیا زیانیكی کەمی لێکەوتووەتەوە.

"ئیسرائیل ئێرانی ئاگادار كردبووەوە هێرشی دەكاتەسەر"

بایدن: ئاگاداری هێرشی چاوەڕوانکراوی ئیسرائیلم بۆ سەر ئ...

بایدن: ئاگاداری هێرشی چاوەڕوانکراوی ئیسرائیلم بۆ سەر ئێران

هێرشەكەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران نرخی نەوتی بەرزكردەوە

هێرشەكەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران نرخی نەوتی بەرزكردەوە